ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان راگەیەنرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2023- 2024رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، راگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستیی تایبەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كە ساڵانە بە رێژەی (10 بۆ 20%) كەمدەكرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێشكەشكارانی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لە رێگای لینكی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان بە كۆدی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە و هەروەها پێویستە وەرگیراوان لە ماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بكەن، ئەگەر نا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

بابەتی پێشتر

بەڕازیل لە ساڵی داهاتووەوە پەیوەندی بە ئۆپێک پڵەسەوە دەکات

بابەتی دواتر

فەهمی بورهان: سەبارەت بە سەرکەوتنی کورد لە کەرکوک لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبوومەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share