تورکیا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان شوێن بە ئێران چۆڵدەکات

تورکیا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان شوێن بە ئێران چۆڵدەکات، ئەم وتەیە ڕەنگە بۆ ئێران قورس و قبوڵ نەکراوبێت، بەڵام سەرۆکی ژوری بازرگانیی سنە وای وت.

کەمال حوسەینی، سەرۆکی ژوری بازرگانیی سنە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ڕایگەیاند، “بە چەند هۆکارێک تورکیا شوێنی ئێران دەگرێتەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، هۆکارەکانیش ناڕێکی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێم و بێکوالێتی کاڵاکانە”.

سەرۆکی ژوری بازرگانیی سنە دان بەوەدا دەنێت، “یەکێک لە هۆکارەکانی پاشکەشەی ئێران لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بێکوالێتی کاڵاکانە، کە ئەمەش بڕوای بازرگانان و کڕیارانی لە بازاڕەکانی هەرێمدا نیگەران کردووە”.

ئەگەرچی هێنانی هەندێک کاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان کەمتر تێچووی دەبێت تا تورکیا، بەڵام وەک ئێران خۆی هەستیپێکردووە، بازاڕی هەرێم لە کاڵای ئێرانی تەکیووەتەوە.

بە وتەی کەمال حوسەینی، یەکێک لە هۆکارەکانی کشانەوەی کاڵای ئێرانی لە هەرێم، بۆ ڕێکاری خاڵە سنورییەکان دەگەڕێتەوە، بەوەی بەشێک لە کاڵاکان دەگەڕێندرێتەوە، کە یان دەبێت بازرگانە ئێرانییەکە لە شارە سنورییەکان ساغی بکاتەوە، یان لەناوی ببات.

وەزارەتی بازرگانیی تورکیا لە کۆتا ئاماریدا بۆ سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ئاشکرایکردووە نزیک بە یەک ملیار و 875 ملیۆن دۆلار، کاڵای ڕەوانەی هەرێم و عێراق کردووە.

نیگەرانی لە پاشەکشەی ئێران بەرامبەر تورکیا لە بازاڕەکانی هەرێم، نیشاندەری ئەوەیە، کە ڕکابەری سەرەکی بازاڕی هەرێم لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق: لەگەڵ توركیا ڕێككەوتنمان نیە بۆ ئەنجامدانی چالاكیی سەربازی

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق هیچ رێككەوتنێکی لەگەڵ توركیا نیە، کە ڕێگە بە چالاکی سەربازیی ئەو وڵاتە…
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی و تورکیا ئەنجامدەدرێن

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی و تورکیا ئەنجامدەدرێن. دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەکی دارایی دروستنابێت

راوێژکارێکی سودانی، دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەک…
Total
0
Share