فەهمی بورهان: سەبارەت بە سەرکەوتنی کورد لە کەرکوک لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبوومەوە

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، “سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی کورد لە کەرکوک لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوومەوە”

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووینەوە و پێکەوە باسی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و چۆنییەتی کارکردن لەپێناو سەرکەوتنی کورد لە کەرکووک کرد و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بەگشتی و دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەت لەو بارەیەوە خرانە بەرباس”.

دەشڵێت، “جێگری سەرۆکی حکومەت پێی ڕاگەیاندم، من وەک کەرکوکیەک هەرچیم پێ بکرێت بۆ خزمەتکردنی کەرکووک و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو ناوچانە درێغی ناکەم”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەچەند ساڵی رابردوو و تا ئێستاش کەرکووکییەکان هەست بە بوونی جیاکاری دەکەن، بۆیە بەهەموومانەوە دەبێت کار بکەین لەپێناو نەهێشتنی ئەو جیاکارییە و بگەڕێینەوە بۆ سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال، چونکە کەرکوک بە فرە رەنگییەوە جوانە و هەر دەبێت واش بمێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان راگەیەنرا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share