بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی حزبەكەی حەلبوسی دەكرێت

بە نووسراوێكی فەرمی سكاڵایەك سەبارەت بە حزبی تەقەدوم پێشكەشكرا و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی حزبەكە دەكرێت.

نوسراوەكە لەلایەن فەرمانگەی كاروباری پارت و لایەنە سیاسییەكانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە بە ژمارە (2015) لە 29ی تشرینی دووەم ئاراستەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان كراوە.

لەگەڵ نووسراوەكەدا ئەوراقی لێكۆڵینەوە لە سكاڵای ژمارەیەك پەرلەمانتار و كەسایەتی هاوپێچ كراوە كە دژ بە محەمەد رێكان حەلبوسی تۆماركراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدوم دەكەن بە تۆمەتی گرێبەستكردنی لەگەڵ كۆمپانیای (BGR)ی ئەمریكی و ناردنی پارە بۆ كۆمپانیاكە بەبێ ئاگاداركردنەوە و رەزامەندیی فەرمانگەی كاروباری پارت و لایەنە سیاسییەكان.

نووسراوەكە وەڵامی حزبی تەقەدوم-یشی لەبارەی ئەو تۆمەتەی ئاراستەی كراوە، هاوپێچ كردووە و داوادەكات دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری لەبارەوە بدات.

ئەو داواكارییە لەكاتێكدایە لە 14ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنەكەی كۆتایی پێهێنا لەسەر ئەو بڕیارەی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە سەربارەت بە دوورخستنەوەی دەرچوو.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا و پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق ناکشێنەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتاییان…
Total
0
Share