كازمی دەستگیركردنی جێگرەكەی ئەبوبەكر بەغدادی ڕاگەیاند

سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستگیركردنی جێگرەكەی ئەبوبەكر بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگریی عێراقدا ڕاگەیاند، ئەوە ئەو مژدەیە بوو كە كازمی دوێنێ بەڵێنیدا بیدات بە عێراقییەكان.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “هێزە ئەمنییەكان بە هاوكاری دەزگای هەواڵگریی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكی قورسدا، كە لە دەرەوەی سنوور ئەنجامیانداوە، (سامی جاسم) جێگری ئەبوبەكر بەغدادی-ی گۆڕبەگۆڕی دەستگیركردووە”.

كازمی ئاماژەی بەوەشكردووە، سامی جەمال سەرپەرشتیاری دارایی داعش بووە.

هاوكات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە،  سامی جاسم سەركردەیەكی نزیك بووە لە ئەبوبەكر بەغدادی و ئەمیری ئێستای داعش.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەركردەكەی داعش كە بە “ئەبو ئاسیا” ناسرابوو، جگە لە پرسی دارایی سەركردەیەكی سەربازیی  ڕێكخراوەكەبوو.

دوێنێ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوای بەشداریكردنی لە پرۆسەی دەنگدان، ڕایگەیاند، سبەینێ مژدەیەكی خۆشی ئەمنی بە عێراقییەكان ڕادەگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش داوا لە عێراقییەکان دەکات بەئاشتییانە حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە عێراقییەکان دەکات و داوا دەکات حکومەتێکی گشتگیر بەشێوەیەکی ئاشتییانە…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری: کەسانی زۆر مەترسیدار لەناو دەستگیرکراوانی د،ا،عـ.ـش هەن

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، کەسانی ”زۆر مەترسیدار” لەناو دەستگیرکراوانی د،ا،عـ.ـش هەن، دەشڵێت لێکۆڵینەوەکان ماوەی 4 بۆ 6…
Total
0
Share