وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، پابەندن بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاوڵاتییان و بەتایبەت فەرمانبەرانی عێراق و لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ زامنکردنی مافەکانیان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جەخت لە بەرنامەی روون و راشکاو لەبەرامبەر پاراستنی مافە داراییەکانی سەرجەم هاوڵاتییانی عێراق و بەتایبەت فەرمانبەران دەکەینەوە، بەردەوام لە هەوڵداین بۆ زامنکردنی مافە داراییەکان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە داراییەی کە جیهانی پێداتێدەپەڕێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لای هەمووان ئاشکرایە وەزارەتی دارایی لایەنی جێبەجێکارە، ئەرکی جێبەجێکردنی ئەو یاسا و بڕیارانەیە کە لە دەسەڵاتە باڵاکانەوە دەردەچن، دۆسیه‌ی هاوسه‌نگكردن و گۆڕانكاری له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به‌تایبه‌ت له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی دارایی نییه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشنیارمان كردووه بۆ لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی ژماره 24 كه ئاگاداری بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌ربكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی داتای پێویست سه‌باره‌ت به‌مووچه‌خۆران، بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ پۆله‌كانی (هه‌شته‌م، نۆیه‌م، ده‌یه‌م) وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌مه بۆ پاراستنی گروپه كه‌م داهاته‌كان، له‌ئێستاشدا رێكاره‌كان ته‌واوكراون و ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی فه‌رمانی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به هاوسه‌نگكردنی مووچه، دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.
ئەمە لە کاتێكدایە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە 24 و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رێکەوتن کە کەمترین مووچەی مووچەخۆری عێراق 425 هەزار دیناری عێراقی بێت.