گۆڕانكاری لە پۆستی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70 دەكرێت

بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، گۆڕانكاری لە پۆستی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە دەكرێت.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێوڕەسمێك بۆ ماڵئاوایی لە مستەفا چاوڕەش وەک فەرماندەی هێزەکانی 70ی یەکێتی بەڕێوەچوو.

لە دەستپێكی رێوڕەسمەكەدا پەردە لەسەر پەیكەری سەرۆك مام جەلال لادرا.

هەروەك خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بە مستەفا چاوڕەش لەپای ئەو ئەرکانەی لە رابردوودا لە شاخ و شار رایپەڕاندووە کە دوا ئەرکیان لێپرسراوی هێزەکان 70 بوو.

هێزەکانی حەفتا لە نزیکەی شەست هەزار پێشمەرگە پێكدێت و سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share