ژمارەی قوربانیانی سپایکەر دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە باسدەکرێت

سەرۆکی دادگای تاوانی رەسافە رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی سپایکەر هەزار و 700 کەس نییە، بەڵكو سێ هەزار کەسە.

زیا کینانی سەرۆکی دادگای تاوانی رەسافە لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، کۆمەڵکوژی سپایکەر یەکێک بوو لە خراپترین تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، کە سێ هەزار گەنجی بێتاوان تێیدا بوونە قوربانی کە هێشتا زۆرینەیان پەیوەندییان بە ریزی هێزە ئەمنییەکانەوە نەکردبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی بکەرانی تاوانەکە دەستگیرکراون، دادگاییکردنی بەشێکیان بەڕێوەچووە فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و چاودێری تەواوی پرۆسەکە دەکەن تا سەرجەمیان بە سزای خۆیان دەگەن.

کینانی ئاشکراشیکرد، بەپێی بڕیاری دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵک و ماڵی گواستراوە و جێگیری تاوانباران لە ناوەوە و دەرەوە دراوە.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 رۆژێک دوای کۆنتڕۆڵکردنی نەینەوا تاوانی کۆمەڵکوژی سپایکەر لە پارێزگای تکریت روویدا، کە زۆرینەی قوربانییەکان خوێندکارانی هێزی ئاسمانیی عێراقی بوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی سەرجەم هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

باری نوێی دۆلار گەیشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە و داوای ‏جێبەجێكردنی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای زیندووكردنەوەی خاڵێكی ڕێككەوتنەكەیان لە پارتی ‏دەكات، كە تایبەتە بە دانانی كاندیدێكی یەكێتی بۆ پۆستی…
Total
0
Share