بەختیار عەلی نووسەری دیاری كورد خەڵاتی ئەمساڵی (هێڵدا دۆمین) وەردەگرێت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی دادوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە نووسەر بەختیار عەلی-یان راگەیاند، ئەو براوەی خەڵاتەكەیە بۆ ساڵی 2023.
خەڵاتەكە بە ناوی هیلدا دۆمین، دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لە سەدەی بیستدا دابەشدەكرێت، هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکە بووە لە ساڵی 1992دا و، سێ ساڵ جارێك دابەشدەكرێت.
دوای خەڵاتی نیلی زاکس، ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە نووسەر وەریدەگرت، وەك ئەوەی پەیجی نووسەر بڵاویكردووەتەوە.