مۆزەخانەی سریانییەکان لە هەولێر مێژووی ئەو پێکهاتەیە دەگێڕێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەکان لە هەرێمی کوردستان یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی مۆزەخانەی سریانییەکان دەکاتەوە، کە شوێنەوار و میراتی سریانییەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا تێدا کۆکراوەتەوە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی هەولێر کلدۆ ڕەمزی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، “مۆزەخانەی سریانییەکان لە ساڵی 2011 لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەربە پارێزگای هەولێر کەزۆرینەیان کریستیانن بونیادنراوە”.

لە مۆزەخانەکەدا پارچەی شوێنەواری هەیە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1800ی زاینی، واتە بەر لە 200 ساڵ، هەروەها سێ هەزار پارجەی جۆراوجۆری سریانی هەن، لە جلوبەرگی کلتوری، کەلوپەلی ژیانی ڕۆژانە لەگرنگترینیان مۆر و نوسراوە مێژووییەکانن، بە وتەی بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو نمونانە پیشاندەری ژیانی باپیرانمانن شانازین نەک تەنها بۆ گەلانی کلدانی سریانی ئاشووری بەڵکو بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق، ئێمە لەبواری گۆرانیشدا خزمەتی گەورەمان پێشکەشکردووە نمونەی مونیر بەشیر و مامە سێوە لە دیارترینیانن”.

دەشڵێت، “یەکەم شانۆیی لە عێراقدا لەلایەن سریانییەکان و لە ناحیەی ئەلقوشی پارێزگای نەینەوا لە یەکێک کەنیسەکاندا لە ساڵی 1918 نمایشکراوە”.

مۆزەخانەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو 5:00ی ئێوارە کراوەیە، بەپێی بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە سەرجەم خوێندکاران ڕێگەیان پێدەدرێت سەردانی بکەن لەڕێگەی قوتابخانەکانیانەوە.

بابەتی پێشتر

ئەلیسا دەنگۆیەك لەبارەی كۆنسێرتەكەی بەغداد ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پەیامێك لە سەدرەوە: بۆ پێكهێنانی حكومەت پێویستمان بە دەستوەردانی وڵاتان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share