وەزارەتی ڕۆشنبیری گۆرانیبێژێک بە سوکایەتی بە پێکهاتەکانی هەرێم تۆمەتبار دەکات

بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم گۆرانبێژێک تۆمەتبار دەکات بەوەی، “لە خۆوە چەند وشەیەکی کلدانی سریانی ئاشوری بەکارهێناوە لە گۆرانییەکیدا بەناوی (سێوی سور) و وشەکان سوکایەتین بەو پێکهاتەیەی هەرێم”.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگادار دەکرێنەوە بە هیچ شێوەیەک ئەو گۆرانییەی لە نوسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە بڵاونەکەنەوە.

لە نوسراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم دەڵێت، “لەسەر سکاڵای (سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا) لەسەر گۆرانیبێژ (تەها قادر) لە گۆرانی (سێوی سور) دوای بەدواداچوون دەرکەوت ئەو گۆرانیبێژە چەند وشەیەکی لە خۆوە بەکارهێناوە و مانای نیە، بەڵام ئەوە وەک سوکایەتی بە پێکهاتەی (سریانی کلدانی ئاشوری) کە مەسیحین دەکەوێتەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە، ئەو گۆرانییە دژی ستراتیژی حکومەتی هەرێمە کە “ڕێز لە پێکهاتە و کەمە نەتەوەیی و ئاینییەکان دەگرێت”.

تۆڕی میدیایی ئێستا وەک پابەند بوونێک بە نوسراوەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمەوە لینکی گۆرانییەکە لەم هەواڵەدا بڵاوناکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامه‌زراوه‌ی ڤیم جارێکی دیکە گه‌وره‌ترین پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك ڕادەگەیەنێت

دامه‌زراوه‌ی ڤیم بۆ جاری دووه‌م گه‌وره‌ترین پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاده‌گه‌یه‌نێت. پڕۆگرامی دەستپێشخەری پرۆژه‌ی بچووک…
Total
0
Share