بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی سنووری هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 57 ملیم باران باریوە و ناحیەی سیروانیش لە سەرووی ئەو ناوچانەوە دێت کە زۆرترین بارانی تێدا باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی سنووری هەڵەبجەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لە سنووری هەڵەبجە 57.3 ملیم باران باریوە و لەمساڵدا کۆی گشتی گەیشتووەتە 100.6 ملیم، ئەوەش لە کاتێکدایە کە کۆی گشتی ساڵی پار تا ئەم کاتانە 32.6 ملیم بووە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ناحیەی سیروان زۆرترین بارانی تێدا باریوە کە 59.7 ملیمە و هەریەکە لە ناوچەکانی خورماڵ 57، بیارە 47.5 و تەوێڵە 38.5 ملیم بارانیان تێدا باریوە”.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی بە ئەندامێتی حەلبوسی هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share