هاتوچۆی سلێمانی چەند ڕۆژێک مۆڵەت دەداتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوکەڵ زۆر دەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی مۆڵەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زۆریی دوکەڵ لە ئۆتۆمبێلەکانەوە تا 10ی ئەم مانگە دیاریدەکات و هەر کەسێک دوای ئەو ڕێکەوتە کێشە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا هەبێت ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە 10ی ئازار دوا مۆڵەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دوکەڵی ئۆتۆمبێلەکانیان و ڕایگەیاندووە، “ئەو شۆفێرانەی کە کەموکورتی لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانیاندا هەیە و ئەو کەموکورتییە دەبێتە هۆی دەرکردنی دووکەڵێکی نائاسایی و نایاسایی، تا ڕێکەوتی 10/03/2022 دوا مۆڵەتیانە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەموکورتییانە”.

هاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەو ماوەیە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێرانە دەکات کە کەمتەرخەمبوون و سەرپێچییانکردووە.

هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، “ئەو دووکەڵەی لە ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلەکانەوە دەردەچێت هۆکارێکە بۆ پیسکردنی ژینگە و زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە تەندروستیی هاوڵاتییان، وە لە ڕووی یاسای هاتوچۆوە سەرپێچییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share