قوباد تاڵەبانی: هێرشەكانی سەر كۆرمۆر هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غازی سروشتی

قوباد تاڵەبانی سەردانی كێڵگەی كۆرمۆری كرد و دڵنیایی دا بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە، ھێرشە‌كان هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و غازی شل و پێداویستی هاوڵاتییان پارێزراو دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەیاوەری وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و بەرپرسانی تری ئەمنی، شە‌وی ٢٥/٦، سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانا غاز کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا کە بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی بوو، باس لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.

ئاماژەبەوەشكراوە، قوباد تاڵەبانی دڵنیایی پێدان کە کار دەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە و ئەوان وەکو حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک ڕێگر نین لەبەردەم هاتوچۆی کارمەندان و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر خەت دەبن بەمەبەستی بەرگرتن لە ڕوودانی لەو جۆرە هێرشانە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لەکۆبوونەوەکە دڵنیایی درا بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە، ھێرشە‌كان هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و غازی شل و پێداویستی هاوڵاتییان پارێزراو دەبێت.

ئەم سەردانە لەکاتێکدایە کە لە‌ چەند ڕۆژی ڕابردوو، هێرشی مووشەکی کرایە سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر.

بابەتی پێشتر

ڕەشەبا و هەورەبروسكەكەی سلێمانی زیانی بەدەیان فیدەر و هێڵی كارەبا گەیاند

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. چوار تەقینەوە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share