ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی بە ئەندامێتی حەلبوسی هێنا

لەدوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، ئەنجومەنی نوێنەران نووسراوی دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کە واژۆی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەسەرە، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی هێنرا.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێ چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران شوێنگرەوەی حەلبوسی هەڵبژێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەزانیی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی بومەلەرزەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشکراکرد

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە هەرێمی کوردستانی هەژاند و بەهێزترینیان گوڕەکەی 4.7 پلە…
Total
0
Share