دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیاری لەبارەی كوشتنی هاوڵاتییەك ئاشكرادەكات

دەزگای ئاسایش زانیاری لەبارەی رووداوی كوشتنی هاوڵاتییەك لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئاشكرادەكات و دەڵێت، تۆمەتبارەكەی بۆ دەرەوەی هەرێم هەڵهاتووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 2ی ئایاری 2023 لەسەر رێگای (هیزۆپ-قەمتەران) لە ئیدارەی راپەڕین لە رووداوێکی نادیار هاوڵاتی (فرسەت مەلەکی) کە پیشەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە كوژرا و تۆمەتباری رووداوەکە هەڵات.

دەشڵێت، دوای رووداوەکە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد، زانیاریی وورد لەسەر ئەنجامدەری تاوانەکە بەدەستهات و دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان و پشتبەست بە زانیاری و کامێرای چاودێری، توانرا تۆمەتباری رووداوەکە دەستنیشان بکرێت و بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەربکرێت.

تۆمەتبار لەڕێگەی سیمکارتی بێسەرەتاوە پەیوەندی بە تاوانلێکراوە کردووە، بە مەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل فریویداوە و تۆمەتبار بەبیانووی لەکارکەوتنی ئۆتۆمبێلەکەی، تاوانلێکراو دەباتە دەرەوەی شار و چەند جارێک بە بیانووی جۆراوجۆر ناونیشانی شوێنیان دەگۆڕن و بەمەش تاوانلێکراو گومان دەکات و هەڵدێت، بەڵام لەسەر رێگای نێوان گوندەکانی (هیزۆپ و قەمتەران) تاوانەکە ئەنجام دەدرێت، دەزگای ئاسایشی هەرێم وادەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار (ر.ت.م.) بەپێی زانیارییەکانی هێزەکانی ئاسایش لەئێستادا هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان. بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی 406 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەکێتی: لابردنی چەتری هێزە نێودەوڵەتییەکان لەسەر عێراق و هەرێم کارێکی مەترسیدارە

بابەتی دواتر

توێژەران: ئەم وەرزشانە تەمەن درێژ دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share