سەرەتای ئەم مانگە ڕوسیا وتبووی تورکیا هێرش بۆسەر ڕۆژئاوا دەستپێدەکاتەوە

سەرەتای ئەم مانگە ڕوسیا بە فەرمی داوای ناوچەی عەین عیسای لە ئەنجومەنی سەربازی ئەو شارەکردبوو، لەبەر ئەوەی تورکیا بە هێرشی سەربازی نەیگرێت.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 20 ڕۆژ لەم وادەیە، لە دوێنێوە سوپای تورکیا و چەکدارەکانی نزیکی هێرشەکەیان بۆسەر عەین عیسا دەستپێکرد.

ڕوسیا بە فەرمی داوای لە ئەنجومەنی سەربازی شاری عەین عیسا کردبوو کە ئەو شارەیان ڕادەستبکەن و حکومەتی سوریا کۆنترۆڵی بکات، تا ببێتە ڕێگری بۆ ئەگەری پێشڕەوی چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و سوپای تورکیا بۆناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان.

دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا ڕەنگە وەک فشارێک بێت بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات تا ئەو شارە و گوندەکانی دەوروبەری ڕادەستی ڕوسیا بکەن.

پلانەکەی ڕوسیا بۆ ئەوە بوو کاتێک شارەکە درایە دەستی حکومەتی سوریا بتوانێت سیستمی بەرگری موشەکی تێدا جێگیر بکات و هەر هێرشێک بۆ شارەکە ببێتە هێرش بۆسەر حکومەتی سوریا و ڕوسیا بتوانێت لەسەری بێتە دەنگ.

لەو کۆبوونەوانەدا لە نێوان ڕوسیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات کرابوو، کورد بە مەرج ڕازی ببوو کە شارەکە ڕادەستی حکومەتی سوریا بکاتەوە.

عەین عیسا دەکەوێتە نێوان کۆبانێ و شاری ڕەقەوە و زۆرینەی دانیشتوانەکەی عەرەبن، بەڵام لە چوارچێوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکدایە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی زۆری ڕیژەی عەرەبنشینەوە حکومەتی سوریا دەیەوێت شارەکە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە و لە ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات نزیک بێتەوە.

بابەتی پێشتر

هێرشی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

بابەتی دواتر

قەرەهەنجیر.. دوو برا برایەكی خۆیان كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی بەربەستکراوە و هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حممود له‌ پردی سه‌رچنار به‌ ئاراسته‌ی به‌نزینخانه‌ی سارا بەربەستکراوە.…
Total
0
Share