هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی کۆمپانیای کۆڕەک دەدرێت

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیکردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی کۆمپانیای کۆڕەک دەدات و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوابەدوای گرێدانی زنجیرەیەک میوانداری سەرۆک و وەفدی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییکردن و کۆمپانیای کۆرەک و کۆبونەوەی لیژنە، سەرەنجام دوای گوێیگرتن لە دەستە و کۆڕەک و پێداچوونەوە بە بەڵگەنامە و بڕیار و نوسراوە رەسمییەکان، راسپاردەی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییکردن و کۆمپانیای کۆڕەک کرد.

دەشڵێت، راسپاردەکانی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیکردنی پەرلەمان بەشێوەیەکە، کە مافی دەوڵەت و هاوڵاتی و کۆڕەکی لەبەرچاو گرتووە وەک کۆمپانیایەکی عێراقی.

بەپێی وتەی کاروان یاروەیس، لیژنە کۆمپانیای کۆڕەکی پابەندکردووە، کە قەرزەکانی بەپێی خشتەیەک بداتەوە، کە دەستە و کۆرەک بەچاودێریی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییکردنی پەرلەمان لەماوەی 15 ڕۆژدا لەسەری رێکدەکەون.

ئاماژە بە ئەوەش دەکات، لیژنە جەختی لەپاراستنی مافی هاوڵاتیان کردووەتەوە، کە زیاتر لە حەوت ملیۆن هاوبەشن و هەندێک لێپێچینەوە بوونەتە مایەی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکانی تر و دروستکردنی گرفت لە پەیوەندیکردن لەنێوان دامودەزگاکانی حکومەت، لەم رووەوە لیژنە دەستەی راسپاردووە، کە ئەو لێپێچینەوانە رابگرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بەوەش دەکات، لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییکردنی ئەنجومەنی نوێنەران سورە لەسەر جێبەجێکردنی یاسا و دەستور وپاراستنی مافی هەموولایەک بەیەکسانی، هەوڵدەدات لەماوەیەکی دیاریکراودا ئەو کێشانە چارەسەربکات کە لەکەرتی پەیوەندییکردن و گواستنەوە هەن.

بەهۆی ئەو قەرزانەی لەسەری کەڵەکە بووە، ماوەیەکە حکومەتی عێراق فرۆشتنی سیمکارتی کۆڕەکی راگرتووە و لەگەڵ ئەوەشدا بەشداربووانی هێڵەکانی دیکە ناتوانن پەیوەندی بە هێڵی کۆڕەک تیلیکۆمەوە بکەن.

 

بابەتی پێشتر

دوا زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكە

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن: هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییە دەرەكییەكان مەترسیدارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیا جیاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان خۆڵبارین دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی…
Total
0
Share