28 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالێتییەوە سزادران

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا 28 بەنزینخانەیان بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالێتیی بەنزینەکانیان سزاداوە، لە شەش مانگیشدا 242 بەنزینخانە سزادراون.

لە ڕاگەیەندراوی پارێزگای هەولێردا هاتووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا پشکنینیان بۆ 59 بەنزینخانە کردووە و 28 بەنزینخانە سزادراون، هەروەها لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 242 بەنزینخانە سزادراون، کە سەرجەمیان بەنزینی خراپیان فرۆشتووە و دەستکاریی کوالێتییان کردووە.

پارێزگای هەولێر ناوی شەش بەنزینخانەی بڵاوکردووەتەوە کە زیاتر لە چەند جارێک سەرپێچییەکانیان دووبارەکردووەتەوە و سزادراون.

ناوی بەنزینخانەکان:-

یەکەم/ وێستگەى گارە

دووەم/ وێستگەى لاوان

سێیەم/ وێستگەى ڕزگارى

چوارەم/ وێستگەى نێلا

پێنجەم/ وێستگەى هەرێم

شەشەم/ وێستگەى کاکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: بۆ دروستکردنی باجی چاودێریکردنی هەڵبژاردن سەردانمان بکەن

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ…
زیاتر ببینە

وێنە.. بەشێک لە هاوڵاتییان بە ئاماژە دژی “شکاندنی پەنجەی” زیندانیکراوێکی بادینان ‏وەستانەوە

کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان هەڵمەتێکیان ڕاگەیاندووە، وێنەی خۆیان بە ئاماژەی ‏بەرزکردنەوەی دوو پەنجەی سەركەوتن بڵاودەکەنەوە و دژی “شکاندنی پەنجەی…
Total
0
Share