فوئاد حسێن: هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییە دەرەكییەكان مەترسیدارە

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق پێیوایە هێرشكردنەسەر بەرژەوەندیی هێز و لایەنە دەرەكییەكان لە عێراقدا مەترسیدارە و قوربانیشی لێدەكەوێتەوە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حكومەتی بەغداد دەیەوێت وڵاتانی دیكە و گروپە چەكدارە پەیوەندیدارەكان كە بوونی وڵاتانی رۆژئاوا لە عێراق بە جەنگ لە غەززەوە دەبەستنەوە، قایل بكات بەوەی ئەو هێرشانەی بۆ سەر بەرژەوەندییە دەرەكییەكان لە عێراقدا ئەنجامیدەدەن مەترسی بۆ سەر وڵات دروستدەكات و قوربانی دەخاتەوە.

پرسیاری ئەوەشیكرد كە ئایا “وەڵامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چی دەبێت؟”، پێشیوایە ئەوەی روودەدات هەمووان دەخاتە بەردەم ئالنگاریی گەورەوە.

پەیامەكەی وەزیری دەرەوە لەكاتێكدایە زیادبوونی هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا نیگەرانی هەندێك لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكان هێناوەتە ئاراوە.

ئەو بەرپرسە نیگەرانانەی پێنتاگۆن پێیانوایە ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێز و گروپانە كاریگەر نییە.

لە ناوەڕاستی تشرینی یەكەمی رابردووەوە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بێت یاخود سوریا زیاتر لە 61 هێرشیان بە مووشەك و درۆن كراوەتەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: رێككەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان نەكراوە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رەتیدەكاتەوە رێككەوتنی سیاسی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرابێت. باقر ساعدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەكە رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەستەمە سبەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكرێتەوە

پەرلەمانتارێك دیارترین ئاستەنگییەكانی بەردەم دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت ئاشكرادەكات. بەپێی ئەو بەرنامەی كارەی…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییە داراییەكانمان بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە، بەڵام هەرێم داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستنەكردووە.…
Total
0
Share