لافاوەکەی هەولێر زیانی ماددی لێکەوتەوە

لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە لافاو لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر دروستبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارین سنووری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بەردەوامی بارانبارینەوە، لافاو لە بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکان کۆبووەتەوە و لە هەندێک گەڕەک و بازاڕیش ئاو چووەتە ناو ماڵان و دووکانەکان و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی هەرێم: مووچەخۆران لە کوردستان لە دۆخێکی خراپدا دەژین

بابەتی دواتر

رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی کەرکوک بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەتا توندوتیژیی دژی ژنان كۆتایی نەیەت ناتوانین دامەزراوەی خێزان بە بەهێزی و پتەوی بپارێزین

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “خێزان دۆستی و بەهێزكردنی دامەزراوەی خێزان، لە رێگای بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتی توندوتیژییەوە…
Total
0
Share