رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی کەرکوک بڵاوکرایەوە

سەرچاوە ئاوییەکانی کەرکوک رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ئەو پارێزگایە و دەوروبەری بڵاوکردەوە و دەڵێت، “زۆرترین باران لە پردێ باریوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەکانی کەرکوک رایگەیاند، “لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناحیەی پردێی باکووری شارەکە باریوە کە 32.5 ملیم بووە و لە سەنتەری شارەکەش 26 ملیم باریوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە قەزای حەویجە و ریاز 30 ملیم و لە قەزای دووبزیش 25.5 ملیم باریوە، هەروەها لە ناحیەی شوان 28 ملیم و قەرەهەنجیر 17 ملیم و لەیلان 16 ملیم باریوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى كۆتاییهاتنى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى كوردستان پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامبێت و دواتر كۆتاییدێت.…
Total
0
Share