سەرۆکی هەرێم: مووچەخۆران لە کوردستان لە دۆخێکی خراپدا دەژین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ یەکێتی زۆر باش بوون و لە داهاتووشدا بەردەوامی بەو کۆبوونەوانە دەدەین”، وتیشی، “فەرمانبەران و مووچەخۆران لە دۆخێکی خراپدا دەژین”.

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی مێپس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “لە ماوەی رابردوو چەند کۆبوونەوەیەکی باشمان کردووە و زۆر باشبوون، بەهیواین لە داهاتوودا ئەو کۆبوونەوانە بەردەوامبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دەبێت عێراق بکەینە گۆڕەپانی چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی عێراق، نەک گۆڕەپانی درێژکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، کێشەکان بە دواخستن و کپکردن چارەسەرناکرێن، بەڵکو گەورەتر دەبن و رۆژێک خراپتر دەتەقێتەوە، هێز و شەڕ و توندوتیژی هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات”

سەبارەت بە بارودۆخی مووچەخۆرانی هەرێم وتی، “فەرمانبەران، خانەنشینان و مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین، خێراکردنی دانانی چارەسەرێکی بنچینەی بۆ بودجە و مووچەی کوردستان ئەرکێکی نیشتمانییە بۆ حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت لە عێراقدا”.

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوەشکردەوە، “رێگای راست ئاشتییە، ئازایەتی راستەقینەش چارەسەرکردنی کێشەکانە، شەڕ بێجگە لە وێرانکاری هیچی دیکەی لێ ناکەوێتەوە، ئەو کاتیش هەمووان دەبێت باجی گەورە بدەن وەک ئەوەی ئێستا لە ناوچەکە روودەدات و ئەگەر رێگری لێ نەکرێت خراپتر و گەورەتر دەبێت”.

بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و توێژەری هەرێمی کوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە مێپس لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستیپێکرد.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

لافاوەکەی هەولێر زیانی ماددی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووس دیاکۆ حسێن ئازادکرا

دوای دەستگیرکردنی لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە هەولێر، رۆژنامەنووس دیاکۆ حسێن ئازادکرا. دیاکۆ حسێن، رۆژنامەنووس، بە تۆڕی میدیایی ئێستای…
Total
0
Share