بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكان بەردەوامە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر سەردانی خاتوو رێواز فایەق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كرد.

لە دیدارێكدا كە هەڤاڵان دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی و رێباز بێركۆتی، ئەندامی سەركردایەتی و ژمارەیەك لە كادرانی پێشكەوتووی یەكێتی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و رایگەیاند، “هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكان بەردەوامە، هەموو هەنگاوێكیش لەپێناو باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم دەگرینەبەر”.

لەبارەی كاری رێكخراوەییش، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونیكردەوە، “هەموو گۆڕانكارییەكانمان لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمانە و دەمانەوێت سەرجەم ئۆرگانەكانمان لە خزمەت هاونیشتمانیاندا بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشـ.ـتنی هاوڵاتییەکەی باکووری کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکرا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەرمـ.ـی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە یەکێک لە هۆتێلەکانی سلێمانی دۆزرایەوە، تۆمەتـ.ـباری سەرەکی رووداوەکـ.ـە دەسـ.ـتگیرکرا. سەرچاوەیەکی…
زیاتر ببینە

لە ساڵیادی شەهیدکردنیدا کەسوکاری نەقیب محەمەد روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە

لە ساڵیادی شەهیدکردنی نەقیب محەمەد ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە سلێمانی کەسوکارەکەی رایدەگەیەنن هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر…
Total
0
Share