ئەو کارمەندەی لە مانگی ڕابردوودا لە چەمچەماڵ بۆمب پێیدا تەقییەوە لە ئوردن گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کارمەندەی ڕێکخراوی MAG کە لە کۆتایی مانگی تەمموزدا لە چەمچەماڵ گولە هاوەنێک پێیدا تەقییەوە، ئەمڕۆ لە وڵاتی ئوردن گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میندا هاتووە، ئەو کارمەندەی ڕێکخراوەکە لە 20ی تەمموزدا لە گوندی زەرد-ی سەر بە ناحیەی قادر کەرەم لە سنووری چەمچەماڵ لەکاتی ئەرکدا گولە هاوەنێک پێیدا تەقییەوە و لەگەڵ دوو هاوکاریدا برینداربوون.

کارمەندەکەی ڕێکخراوی MAG ناوی عەتا عومەرە لە مانگی ڕابردوودا دوای ئەنجامدانی تەقینەوەیەک لەلایەن تیمی CMTT305ی تەقاندنەوەی ڕێکخراوی ئێم ئەی جی و لەکاتی سەردانیکردنی  چاڵی تەقینەوەکە برینداربوو، بەمەبەستی چارەسەر نێردرایە وڵاتی ئەردەن، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جیاوازییەکان لە وێنەکانەوە ببینە
بەڵێنەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی “سەرچنار ئاشدەکەینەوە” گەیشتەجێ

ئەم وێنانە نیشاندەری جیاوازییەکانی نێوان ئێستا و رابردووی سەیرانگای سەرچنارن کە ئێستا سەیرانگاکە بووەتە شوێنی پشوو وەرگرتنی هاوڵاتییان.…
Total
0
Share