بابەتی ڕۆیشتنی مۆدریچ لە ڕیاڵ مەدرید یەکلایی بۆتەوە.
یاریزانە کرواتییەکە بڕیاریداوە کۆتایی وەرز ماڵئاوایی لە ڕیاڵ بکات.
لە ئێستادا یانەى ئینتەرمەیامی گرێبەستی پێشکەش کردووە بۆ ئەوەى پەیوەندی بە ڕیزەکانییەوە بکات.
لە سعودییەش چەند گرێبەستێکی گرانبەهاى پێگەیشتووە تا هەنگاو بەرەو ئەو خولە بنێت.