گرێبەستێکی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئاسینسیۆوە پەکیکەوتووە

ماڵپەڕی “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکە لە لەدەستدانی یەکێک لە ئامانجەکانی مێرکاتۆی هاوینە.

ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵدایە گرێبەست لەگەڵ موسا دیابیی تەمەن 23 ساڵ و ئەستێرەی یانەی بایەرلیڤەرکوزن واژۆبکات.

“لو 10 سپۆرت” لە زاری فابریزیۆ ڕۆمانۆ-وە ئاشکرایکردووە، کە لە ئێستادا هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانی نێوان ڕیاڵ مەدرید و دیابی-دا نییە، بگرە گفتوگۆکان ڕاگیراون.

ڕاگرتنی گفتوگۆکان پەیوەندی بە یەکلاییبوونەوەی داهاتووی ئاسینسیۆ، هەروەها براهیم دیازەوە هەیە، کە بە فەرمی وادەی خواستنی لە میلان کۆتاییدێت و دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید.

لیڤەرکوزن بەرامبەر دیابی داوای زیاتر لە 30 یان 35 ملیۆن یۆرۆ دەکات، لە کاتێکدا چەندین یانەی گەورە گرنگییان بە یاریزانە فەرەنسییەکە داوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆک و جێگری نوێی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژێردران

بابەتی دواتر

ڕاداری سوور لەسەر ماڵەکەی نێیمارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share