ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ڕووی لە ئەنچیلۆتی وەرگێڕاوە

کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەتایبەتی دوای دۆڕاندنە چاوەڕواننەکراوەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشا بە ئەنجامی (1-0).

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕی “ڕیڤێلۆ”ی ئیسپانییەوە دەستکەوتووە، لەم دواییانەدا پەیوەندی نێوان یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

هەندێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئیدارەی یانە فشاریان لەسەر ئەنچیلۆتی دروستکردووە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، بەو پێیەی دەزانن گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت.

سەرچاوەکە لە زاری ئەندامێکی ئەنجوومەنی کارگێڕییەوە زانیویەتی، کە ئیدارەی یانە بەو دەرئەنجامە گەیشتووە، کە بەشێک لە یاریزانانی شاهانە گلەییان لە بژاردەکانی ئەنچیلۆتی هەیە و پەیوەندییەکانی هەرگیز وەکو پێشوو نەماوە.

بابەتی پێشتر

ڕووداوەکەی جۆکۆڤیچ و ئوسترالیا لە ئەمریکا دووبارە دەبێتەوە؟

بابەتی دواتر

بزوێنەرێکی ئەڵمانی دەخرێتە سەر ئارسیناڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

سبەینێ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەخۆدەگرن. سەرەتا هەڵبژاردەی عێراق یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25…
Total
0
Share