مۆرینیۆ پێکهاتەی تۆتنهام ڕێکدەخاتەوە و حەوت یاریزان دەفرۆشێت

ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام، جوزێ مۆرینیۆ بەهۆی شکستی پێکهاتەکانیەوە بڕیاریداوە گۆڕانکاری گەورە ئەنجامبدات.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەبارەی دۆخی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز و ئەگەرەکان بۆ وەرزی داهاتوو بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بە شکستی پێکهاتەکانی مۆرینیۆ کردووە لە بەردەوامبوون لە لوتکەی ڕیزبەندی پریمەرلیگ.

دوای یەکسانبوونی سپێرز بەرانبەر نیوکاسڵ پرسیار لە مۆرینیۆ کرا: بۆچی ئەو یانانەی ڕاهێنانت پێکردون هەمیشە سەرکەوتووبوون لە گرتنی یەکێک لە پێگەکانی لوتکەی ڕیزبەندی، بەڵام بە تۆتنهامەوە ناتوانیت؟ ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە بە ڕاشکاوی دەڵێت، ” هەمان ڕاهێنەر، بەڵام یاریزانەکان جیاوازن”.

میرەر جەخت لەوە دەکاتەوە، کە مۆرینیۆ بەم لێدوانە پامێکی ئاڕاستەی دانێل لیڤی سەرۆکی کەڵەشێرە ڕوومیەکان کردووە و دووپاتیدەکاتەوە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 پێویستی بە کڕین و گواستنەوەی یاریزانی نوێیە تاوەکو وەرزی داهاتوو بتوانن لە لوتکەدا بەردەوامبن.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، بە بڕیاری “مۆو” لە میرکاتۆی هاوینی 2021 هەریەک لە یاریزانان، دیلی ئالی، هاری وینکس، داڤینسۆن سانچێز، سێرج ئوریێ، ڕیان سیسیگنۆن، خوان فۆیس، ئیریک لامێلا، دەخرێنە لیستی فرۆشراوانەوە و بە داهاتی فرۆشتنیان چەند یاریزانێکی دیکە لە هێڵەکانی بەرگری و ناوەند دابیندەکرێن.

بابەتی پێشتر

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی.. پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری پاریس لەبارەی بۆندەکانی نێیمار و مباپێ-وە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی پێکانی هەیە

لەدواین یاریی ئینتەرمەیامی مێسی نەیتوانی یەک تایم تەواو بکات و بەهۆی پێکانەوە یاریگاى جێهێشت. هەرچەندە مێسی لە سەرەتای…
Total
0
Share