ئەمریكا چەكی زەبەلاح دەنێرێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشە دەكات

ئەمریكا دوو فڕۆكەی شەڕكەری زەبەلاح دەنێرێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێت، “ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر دوژمنكارییەكین.”

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم، فەرماندەیی ناوەڕاستی ئەمریكا ئاشكرایكرد، “دوو فڕۆكەی موشەكهاوێژی ستراتیژی لە جۆری “B52″ ناردووە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.”

ئەو دامەزراوە سەربازییەی ئەمریكا ڕاشیگەیاندووە، “ناردنی ئەو دوو فڕۆكەیە ناردنی پەیامێكە بۆ هەر لایەنێك بیەوێت زیان بە ئەمریكییەكان بگەیەنێت.”

لە ڕاگەیاندراوێكدا فەرماندەی “فەرماندەیی ناوەڕاست”ی ئەمریكا وتیشی، “هێزەكانمان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دوژمنكارییەك دژ بە ئەمریكییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، ئێمە شەڕخوازنین، بەڵام هۆشداری دەدەین لەوەی بە كەم لەو توانایەی هێزەكانی ئەمریكا نەڕوانن كە هەیانە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك.”

ئەم بەرەوپێشچوونە سەربازییەی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەكاتێكدایە كە دەسەڵاتدارانی ئێران هەڕەشەكانیان بۆ گورزوەشاندن لە ئەمریكا چڕتر كردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق بە فەرمی گرێبەستی بونیادنانی بەندەری فاوی واژووكرد

بابەتی دواتر

كازمی باس لە هۆكاری هەرەسهێنانی سوپاكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share