تورکیا: تۆمەتباری تەقینەوەکەی ئیستانبولمان دەستگیرکردووە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد، تۆمەتباری تەقینەوەکەی ئیستانبولیان دەستگیرکردووە کە بووە هۆی مردنی شەش کەس و برینداربوونی زیاتر لە 80 کەسی دیکە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ئەو کەسەی بۆمبەکەی شەقامی تەقسیمی لە ئیستانبول داناوە دەستگیرکراوە، پارتی کرێکارانی کوردستانیشی بەوە تۆمەتبارکرد کە لە پشت ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیەوەن.

ئاژانسی ئەنادۆڵوی فەرمیی تورکیا لە زاری وەزیری دادی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، “بەر تەقینەوەکە ژنێک بۆ ماوەی 40 خولەک لە نزیک شوێنی بۆمبەکە دانیشتووە، دواتر بە ماوەیەکی کەم پێشئەوەی بتەقێتەوە ڕایکردووە و شوێنەکەی جێهێشتووە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، بۆمبەکە لەو شوێنەدا دانراوە و لە دوورەوە تەقێنراوەتەوە و کردەی خۆکوژی نەبووە.

شەوی ڕابردوو لە شەقامی تەقسیمی ئیستانبول تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە شەش کەس کوژراون و زیاتر لە 80 کەسی دیکەش بەوهۆیەوە برینداربوون، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناتانیاهۆ: مـوجتەبا خامنەیی هیچ کاتێک توانای باوکی نابێت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، مـوجتەبا خامنەیی هیچ کاتێک توانای باوکی نابێت. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی لەژیاندا…
زیاتر ببینە

دوای سەردانەكانی كازمی ‏سعودیە و ئێران باڵیۆزخانە لە وڵاتی بەرامبەر دەكەنەوە

دیپلۆماتكارێكی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، دوای سەردانەكانی كازمی سعودیە و ئێران باڵیۆزخانە لە وڵاتی بەرامبەر دەكەنەوە و سەردانەكانی سەرۆك وەزیرانی…
زیاتر ببینە

داواکارییەکان بۆ دابەزاندنی نرخ و گۆڕینی دەسەڵاتن.. خۆپیشاندانەکانی ئێران بەربڵاوتر دەبن

خۆپیشانداکانی ئێران بەربڵاوتر بوون و خەڵک داوای چارەسەرکردنی کێشەی گرانیی خۆراک دەکەن، کە ماوەی هەفتەیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو…
Total
0
Share