لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئێران بڕێکی زۆر یۆرانیۆم دەپیتێنێت

دوای مشتومڕەکانی ماوەی رابردووی ئەمریکا و ئێران لەسەر پرسی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەسەردەمی سەرۆکایەتیی جۆ بایدندا، ئێران ڕایگەیاند کە بڕێکی زۆر یۆرانیۆمیان پیتاندووە.

محەمەد جەواد قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران ڕایگەیاند، “لە وێستگەی فۆردۆ بڕی 17 کیلۆگرام یۆرانیۆم بەڕێژەی %20 لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا پیتێنراوە”.

ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمیی ئێران ڕایگەیاندووە، “قالیباف ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی بۆ وێستگەی فۆردۆ لە چوارچێوەی یاسادا بووە بەپێی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی شورای ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی %20 لە ماوەی ڕابردوودا دەریکرد.

ئەم هەنگاوەی ئێران وەک وڵامدانەوەیەک بۆ بڕیاری ئەمریکا لە کسانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018دا، هەروەها گەڕاندنەوەی سزا ئابوورییەکان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر تاران، بەبەهانەی ئەوەی ڕەفتارەکانی ئێران هۆکارە بۆ تێکدانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەدوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە، ئێران هەوڵیدا زیاتر ڕەچاوی ئەمریکا بکات بەراورد بە ماوەی کابینەی پێشوو لە هەڕەشەکان، لێدوانی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیەوە.

لەبەرامبەردا ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئیدارەکەی بایدن پەلەی نییە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوەوی ئێران، چونکە زیاتر سەرقاڵی دۆسیە ناوخۆییەکانی وەک پرسی کۆرۆنا و بارودۆخی ئابوریی وڵاتەکەیەتی.

بابەتی پێشتر

بودجە و پشكی هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

یاریزانانی تێنسی سەرزەوی لە زیندانی ئاڵتونیی ئوسترالیا ڕزگاریان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share