كەمێك پێش ئێستا لە شاری هەولێر تەقە لە پارێزەرێك كرا و برینداركرا.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو پارێزەرە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە و لەبەردەم ماڵەكەی خۆی كە لە شاری هەولێر نیشتەجێیە تەقەی لێكراوە و برینداركراوە و تائێستا وردەكاریی رووداوەكە ئاشكرانەكراوە.
دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.