تیمێکی چینی لە مەریخ ئۆکسجین بەرهەمدەهێنن

تیمێکی چینی ڕۆبۆتێکی کیمیایی زیرەکیان دروستکردووە کە ڕەنگە بتوانێت ئۆکسجین لە ئاوی مەریخ دەربهێنێت.

بەگوێرەی گۆڤاری زانستی نەیچە، ئەو ڕۆبۆتە بە پاڵپشتی زیرەکی دەستکرد ئەو ماددانە بەکاردەهێنێت کە لەسەر مەریخ دۆزراوەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارتێکەرەکان کە ئاو دەردەهێنن و ئۆکسجین بەرهەمدەهێنن.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایەکی زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای چین سەرپەرشتی کراوە و ئامێرێکی مۆبایلیان بەکارهێناوە کە قەبارەکەی بەقەد ساردکەرەوەیەک بووە و قۆڵێکی ڕۆبۆتی تێدایە بۆ شیکردنەوەی پێنج جۆری نەیزەک کە لە مەریخ و زەوی کۆکراونەتەوە.

تیمی لێکۆڵینەوەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، زیرەکی دەستکرد گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە دەتوانرێت شیکاری ئاو بکرێت، کە بە شێوەی سەهۆڵ لە جەمسەرەکانی مەریخ و ژێر ڕووی مەریخدا هەیە.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە گەیشتووەتە دەستیان، ڕۆبۆتەکە سەرکەوتوو بووە لە شیکردنەوەی ئاو، تیمەکەش ڕایانگەیاندووە، “ڕەنگە ڕۆبۆتەکە بتوانێت ئۆکسجینی لێ بەرهەمبهێنێت لەگەڵ ئەگەری بەکارهێنانی لە ئەرکێکی داهاتوودا لە مەریخ”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر تەقە لە پارێزەرێك كرا و برینداركرا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووی داری کریسمس

بەکارهێنانی دارە هەمیشەسەوزەکان لە جەژنی سەری ساڵ و کریسمسدا مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام دواتر وشەی “داری کریسمس” ـی…
Total
0
Share