هاتوچۆ لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە بڕیاریدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەكات، خۆیان بە دووربگرن لە كڕین و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و تۆمارنەكراو و دەشڵێت، “ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە لەسەر شەقامەكان ببینرێن، دەستیان بەسەردا دەگیرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە كەوا خۆیان بە دووربگرن لەكڕین و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و تۆمارنەكراو بە هەموو جۆرەكانییەوە.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەر ئۆتۆمبێلێك لەو جۆرانە لەسەر شەقامەكان ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە هیچ شێوەیەك نادرێتەوە بە خاوەنەكەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: هیچ گرفتێکمان نییە و گەشتەکان و کارەکانی فڕۆکەخانە وەک خۆیان بەڕێوەدەچن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی بوونی تەقینەوە لەنزیک فڕۆکەخانەکە بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە هیچ گرفتێکیان هەبێت، جەختیکردووەتەوە گەشتەکان و…
Total
0
Share