سلێمانی.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆ دا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا، ڕوداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی شەست مەتریی خوارەوە لە سلێمانی ڕویدا، بەهۆیەوە دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا.

هۆكاری ڕوداوەكە، لەدەستدانی كۆنترۆڵ بووە، كاتێك شۆفێری ئۆتۆمبیلێکی جۆری مارسیدس بێنز، بەهۆی خێراییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبیلەكەی کێشاوە بە شۆستە و دارەکانی ناوەڕاستی شەقامەکە دا، لە ئەنجامدا ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا و منداڵەکەشیان بە سەختی برینداربوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی “تۆڕی میدیایی ئێستا”، منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و خراوەتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە‌ی باڵای دیداری یە‌كێتی به ‌سه‌رپه‌رشتیی قوباد تاڵه‌بانى كۆبووه‌وه‌

لیژنە‌ی باڵای دیداری یە‌كێتی، بە‌ سە‌رپە‌رشتیی قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتیاری مەکتەبی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال، ئە‌مڕۆ لە‌ سلێمانی كۆبووە‌وە…
Total
0
Share