بەهۆی بارانەوە لە چەند شەقامێکی هەولێر ئاستەنگیی هاتووچۆ دروستبوو، هاتووچۆ هۆشداریی بە شۆفێران دەدات.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بارانبارین لە رێگەى هەولێر – شەقڵاوە، ئاو کۆبووەتەوە و ئاستەنگى هاتووچۆ دروستبووە.
وتیشی، هەر بەو هۆیەوە لەو شەقامە هەتاکو شەقامی 120 مەتریی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە.
هاتووچۆی شارەکە هۆشداریی بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، تەرکیزیان زیاد بکەن و خێرایی کەم بکەنەوە، خۆیان لە شوێنی کۆبوونەوەی ئاو بەدوور بگرن.