ڤیدیۆ.. شەوی ڕابردوو ئاگر لە کەمپی هەرشەم لە هەولێر کەوتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە کەمپی هەرشەم سێ کەرەڤانەی دانیشتوانی کەمپەکە سوتاوە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئاگرەکە کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی ڕابردوو 28ی کانونی یەکەم، کەوتووەتەوە و زیانی گیانی نەبووە، تەنها گەنجێک کە لەسەرەتای ئاگرەکەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی دابوو تەنگە نەفەس بووە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە”.

سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، سەرکەوت کارەش ڕایگەیاند، “تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت، بەڵام ئەمڕۆ تیمەکانمان دەچنە ئەوێ و هۆکاری کەوتنەوە و تەشەنەسەندنی ئاگرەکە دیاری دەکەن”.

کەمپی هەرشەم دەکەوێتە شارۆچکەی عەینکاوە لە هەولێر و ئەمە جاری دووەمە ئاگرلەو کەمپە دەکەوێتەوە.

کەمپى هەرشەم زیاتر لە سێ سەد  خێمە و کابینەى تیادایە و ئاوارەکانى قەزاى موسڵ و دەروروبەرى تیادا نیشتەجێکراون کە لە دواى هاتنى چەکدارانى داعش بۆ ناوچەکە هاتبوونە هەرێمى کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی سوپاسی بافڵ تاڵەبانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خوێندکاران

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەیامێکی سوپاسی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی بەدەمەوەچوونی بۆ کێشەی خوێندکارانی…
Total
0
Share