بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم بڵاوكردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا بڵاوكردەوە،

كە ئەمە دەقەكەیەتی:-

“دەمەوێت قووڵترین خەم و پەژارەی خۆم بۆ كۆچی دوایی خاوەنشكۆ شاژنە ئەلیزابێسی دووەم، خاوەنی گەورەترین و درێژمەوداترین ماوەی پادشایەتی لەسەردەمی مۆدێرن دەرببڕم و پشك و جێدەستی ئەو لە جیهاندا لە ماوەی 70 ساڵی ڕابردوو بێهاوتایە، شكۆمەندی ئەو چرایەكە بۆ هەموو شتە باشەكان، بۆ دادپەروەری، ڕێز و ڕاستی لە بەریتانیای مەزن و تەواوی مرۆڤایەتی، خزمەتەكانی خاوەنشكۆ بە بەریتانیا و تەواوی خەڵك لە دژواترین سەردەمەكاندا، ڕێبەرایەتیی باڵای خاوەنشكۆ دەردەخات”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “هەمووان بیری شكۆمەندیی ئەو دەكەن و میراتەكەی تاهەتاهەتایە بە زیندوویی دەمێنێتەوە و شكۆی ئەو بۆ هەتاهەتایە لە دڵماندا دەبێت”.

لە پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی-دا هاتووە، “پرسە و سەرەخۆشیی قوڵی خۆم پێشكەش بە بنەماڵەی شاهانە، حكومەت و گەلی بەریتانیا دەكەم” .

ڕەوانت شاد خاوەنشكۆ

خودا پادشا بپارێزێت

بابەتی پێشتر

ئامێدی.. وەرگەڕانی بارهەڵگرێك برینداربوونی سێ كەسی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

گەلەگورگ پەلاماری دانیشتووانی گوندێك دەدەن و 10 كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share