لە چەند شەقامێکی کۆیە کامێرای جێگیر دانرا

لەچەند شەقامێکی قەزای کۆیە کامێرای جێگیر دانران و لە دوای پێنج رۆژی دیکە سەرپێچی تۆمار دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکانی هاتووچۆ لە سەنتەری شاری کۆیە ، دەرکەوت کە زۆرترین ڕێژەی ڕووداوەکان لە هەریەك لە شەقامەکانی ( ئیسکان و هەیبەت سوڵتان ) تۆمار کراون هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکان خێراییە، بۆ ئەو مەبەستە و کەمکردنەوەی ڕووداوەکان وپابەند بوونی شۆفێران بە خێرایی دیاریکراو کامێرای جێگر لەو شەقامانە دانرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بە شێوەی تێست ئیش دەکات واتە تا بەرواری 25ی تشرینی دووەمی 2023 لە دوای ئەم بەروارەوە شۆفێرانی سەرپێچیکار دوچاری سزا دەبنەوە .

بەپێی راگەیاندراوەکە، خێرایی دیاریکراو لەو شەقامانە 60  کیلۆمەترە لە  کاتژمێرێکدا، بەڵام تاکو خێرایی 65 کیلۆمەتر بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك و 64 کیلۆمەتر بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سزا تۆمار ناکات.

 

بابەتی پێشتر

شارەوانی سلێمانی هۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدات

بابەتی دواتر

لە هەولێر باران ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوتی سپی دادەبەزێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی سپی لە…
Total
0
Share