لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 167 ماتۆڕسوار لە گەرمیان بوونەتە قوربانی

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 155 ماتۆڕسوار بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە برینداربوون و 12_شیان گیانیان لەدەستداوە.

سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 10 مانگی رابردوو لە سنوورەکە 387 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، لەو ژمارەیە 148 رووداویان ماتۆڕسکیل بووە کە بەهۆیانەوە 12 ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستداوە و 155 کەسیش برینداربوون.

باسیلەوەشکرد، بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی رووداوەکان و قوربانییەکان کەمیانکردووە، چونکە لە 12 مانگی ساڵی رابردوودا 408 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە 214 رووداویان ماتۆڕسکیل بوون و بەهۆیانەوە 146 کەس برینداربوون و 16 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان وتیشی، زۆرینەی هۆکاری رووداوەکانی هاتوچۆ پابەندنەبوونە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ، خێرایی لەرادەبەدەر، تێپەڕاندنی هەڵە و لێخوڕین بە مەستی، ئەمساڵ سەرجەم ئەو ماتۆڕسوارانەی لە رووداوی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە مۆڵەتی لێخوڕینیان نەبووە، جگە لەوەی 90% ماتۆڕسکیلەکانی سنوورەکە بێسەرەتان و تۆمارنەکراون، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی رووداوەکانە چونکە بە نرخێکی کەم لە بازاڕدا دەستدەکەون.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەکان: نزیکەی 474 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

لە نزیک ناحیەی پێباز بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە 4 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share