لە نزیک ناحیەی پێباز بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە 4 کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ کەلار چوار کەسی بەڕەگەز عەرەب کە دانیشتووی دیالە بوون گیانیان لەدەستدا.

لەو بارەیەوە مقەدەم پشتیوان عابد، لێپرسراوی کارگێڕی هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک ناحیەی پێباز لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ کەلار بەهۆی تیژڕەوییەوە خۆی دەکات بە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا و بە هۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە چوار کەس بوون و دانیشتووی دیالەن گیانیان لەدەستدا”.

دەشڵێت، “بەهۆی ئەو رووداوەوە بارهەڵگرەکە وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەشی بریندارە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزا وەک خۆی بە ڕاگیراوی ماوەتەوە.…
Total
0
Share