سامانە سروشتییەکان: نزیکەی 474 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

تاکو ئێستا نزیکەی 474 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە و بریارە پرۆسەی دابەشکردنەکە لە شاری هەولێریش دەستپێبکات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رێگای تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانەوە 94 ملیۆن و 760 هەزار 400 لیتر نەوتی سپیی بەسەر  473 هەزار و802 خێزان دابەشکراوە.

باس لەوەش دەکات،  بڕیارە لە 26ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی نەوتی سپی بگاتە ناو سەنتەری شاری هەولێر ، ئەمەش دوای ئەوەی لە 28ی ئۆکتۆبەر لە سەنتەری شاری سلێمانی و لە 12ی تشرینی دووەم لە سەنتەری شاری دهۆك دابەشكردنی نەوتی سپی دەستیپێكردووە.

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و بۆ بەرمیلێک نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هەر ماڵێک وەردەگیرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 دانیشتووانی گوندێکی سنووری ماوەت بەهۆی بەفری زۆرەوە داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن

لە داواکارییەکدا دانیشتووانی گوندی شەشۆی سنووری پارێزگای سلێمانی داوادەکەن قائیمقامییەتی قەزای ماوەت و پارێزگای سلێمانی بەهانای دانیشتووانی گوندەکەوە…
Total
0
Share