کەشناسیی هەرێم: سبەینێ ئەگەری بەفربارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە ناوچەی شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، لەگەڵ ئەگەرى پروشکە باران لەسەر هەندێک ناوچەى شاخاویى هەیە لەدواینیوەڕۆ.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە لەئەنجامى زیادبوونى کاریگەرى نزمەپاڵەپەستۆى تورکیا لەسەر بەشەکانى باکوورى هەرێم و کاریگەرى نزمەپاڵەپەسۆى دەریایی سوور لەسەر بەشەکانى باشوورى هەرێم و ناوەڕاستى عێراق، ئاسمانى هەرێم بەدێژایی کاتەکانى هەورى دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم.

باسیلەوەشکرد، ئاستى دابارین لەسەر بەشەکانى باشوورى هەرێم بەتایبەت سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و سنوورى پارێزگاى کەرکوک ئاستى دابارینى زیاترە، لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با و نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەرێژەى (6- 8) پلەى سیلیزى، لەسەر لوتکەى ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان ئەگەرى بەفربارین هەیە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو کرێکار بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی سمارت سولی و کۆڕبەندێکی تەکنەلۆژی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share