هاتوچۆی دەربەندیخان: ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی پابەندی رێنماییەکان نابن سزادەدرێن

یەكێك لە بارهەڵگرەكان

هاتوچۆی دەربەندیخان سزای ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانە دەدات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامەکان پارک دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرەکان دەکەین ئەوانەی لە کۆڵان و شەقامەکان ئۆتۆمبێلەکانیان پارک دەکەن و دەبنە هۆی ئازار بۆ خەڵک و تێکشاندنی شۆستە و شەقامەکان کۆتا کات رێکەوتی 1ی کانوونی یەکەمی 2024، و لەو رۆژە بەدواوە سزادەدرێن.

دەشڵێت، هەر لە شوێنی پارک کراوی بارهەڵگرەکە سزای سەرپێچییی شۆفێرەکەی دەدرێت لە رێگەی جیهازی ( pdi ) کە پاش سزادانی بە نامەیەک بۆ خاوەنی بارهەڵگرەکە دەچێت و ئاگاداری دەکاتەوە کە سزادراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر قەرەبوو نەكراونەتەوە”

ئەندامێكی تۆڕی هاوپەیمانیی كەمایەتییەكان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ هێشتا خاوەنی بەشێك لەو زەوییانەی فڕۆكەخانەی هەولێری لەسەر بونیادنراوە…
Total
0
Share