سبەی نەوت لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی یەكشەممە، نەوت لەناو شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی 10 دابەشدەكرێت و لە دەرەوەی شاری سلێمانی لە سنووری قائیمقامیەتەكانی چەمچەماڵ و قەرەداغ دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە سبەی یەكشەممە، نەوت لەناو شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی 10و لە گەڕەكەكانی كانی سپیكە و هەواری شار دابەشدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە دەرەوەی شاری سلێمانی لە سنووری قائیمقامییەتی چەمچەماڵ و قەرەداغ دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌ى بۆریی نه‌وتى هه‌رێم نرخى نه‌وتى له‌ جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌‏

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌ توركیا نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا ‏به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى به‌رمیلێك برێنت گه‌یشته‌…
Total
0
Share