وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەكانی ڕاسپارد بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 ، بەشە وانەی زمانی كوردی لە خوێندنگە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان پێداچوونەوەی پێدابكرێت بەجۆرێك زیاتربێت لە ژمارەی ئەو بەشە وانانەی لە ئێستادا بۆ زمانی كوردی دیاریكراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكان ڕاسپێردرا بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 ،ڕێنمایی پێویست دەربكات بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی زمانی كوردیی بۆ خوێندكاران لە قۆناغەكانی بنەڕەتی لە ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەكرد، ” بڕیاردرا لە ساڵی خوێندنی 2022-2023، بۆ قۆناغەكانی (1-3)ی بنەڕەتی ڕاهێنانی بەردەوام بۆ مامۆستایانی زمانی كوردی ئەنجامبدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە…
Total
0
Share