تا ئێستا هەشت هاوڵاتی لە هەولێر بەهۆی لافاوەوە خنکاون

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە تا ئێستا هەشت کەس وەک خنکاوی لافاوەکە تۆمارکراون و زیانێکی گەورەی مادیش بەر چەند شوێنێکی هەولێر کەوتووە بەتایبەت ناحیەی دارەتوو.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “خێزانێک لە ناحیەی دارەتوو سێ کەسیان لێخنکاوە و خێزانێکی دیکەش دووکەس، لەگەڵ ئەوەش کەسێک بە هەورەتریشقە گیانی لەدەستداوە و منداڵێکیش بێ سەروشوێنە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە کاتێک خەڵکی لەخەودا بوون ئاو چووەتە بەشێک لەماڵەکانی ناحیەی دارەتوو، بەهۆەوە پێنج کەس خنکاون و سێ لە خنکاوەکان ژنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی: ڕێکخستنەوەی پەیکەری یەکێتی لە مەکتەب و ئۆرگانەکان بەردەوامە

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری کەرکوک کۆتاییهات، ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەبەردەوامەیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی کردنەوەی باخچەی منداڵانی لەناو خوێندنگەکان بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رەزامەندی دا بە کردنەوەی باخچەی منداڵان لەناو خوێندنگە بنەڕەتییەکان و مەرجەکانیشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکان کرد.…
Total
0
Share