عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە ڕێگەی (هەژماری من) مووچە دابینناكرێت، بەڵكو ئەو پارەی لە بەغدادەوە دێت لە بری بانكی حكومەت و فەرمانگەكان فەرمانبەر دەچێت لە بانكی ئەهلی وەردەگرێت.
عەلی حەمەساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە ژێر ناوی “راستییەكەی بە كورتی” نووسیوویەتی، “هەژماری من نە مووچە دابیندەكات نە پێشیدەخات، ئەو پارەی لە بەغدادەوە دێت لە بری بانكی حكومەت و فەرمانگەكان فەرمانبەر دەچێت لە بانكی ئەهلی وەردەگرێت”.
دەشڵێت، “بانكە ئەهلییەكان بە ملیارەها دینار قازانج دەكەن و دەشپرسێت كە ئایا (ITM) لە سنووری گوند و ناحیەكان دادەنرێن لە قەزایەك چەند دانە بۆ راكێشانی پارە دادەنرێت؟