نەشئەتی جەوازات: بەڵێندەدەین لە خزمەتكردنی هاوڵاتییان بەردەوامبین

كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، “هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەرفەتی سەلماندنی شووناس و ناسنامەی كوردە لە كەركوك”.

نەشئەت شاهوێز ناسراو بە “نەشئەتی جەوازات” كە كاندیدی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر چۆن خزمەتمان كردووە بەڵێندەدەین كە متمانەی هاوڵاتییان بە دەستبهێنین لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە بەردەوامبین لە خزمەتكردنی هاوڵاتییان بەبێ جیاوازی.

راشیگەیاند، وەكو كورد پێویستە بەشداریی راستەقینە بین لە بڕیاری كارگێڕی لە شاری كەركوك و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش دەرفەتی سەلماندنی شووناس و ناسنامەی كوردە لە كەركوك كە پێویستە بە دەنگدان كوردستانی بوونی كەركوك بسەلمێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شوكری: كارگەیەكی پێكەوەبەستنی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایدەگەیەنێت، گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی كراوە كە كارگەیەكی پێكەوەبەستنی ئۆتۆمبێل بهێنێتە هەرێمی كوردستان و…
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: رۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەستپێکردنی قۆناغ بە قۆناغی خەرجکردنی مووچە دەکات و رۆژی سێشەممەش، دەست…
Total
0
Share